لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەسەر زیاتر لە 8 هەزار قوتووی شیردا گیرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەست بەسەر زیاتر لە 450 کارتۆن شیری منداڵدا گیرا، بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران دەڵێت، شیرەکە ساختە کراوە و شیاو نییە بۆ خواردن.

رۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 دەست بەسەر شیرەکاندا گیراوە، ئیسماعیل گوندەژۆری، بەرپرسی بەشی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سۆران دەڵێت، شیرەکە هۆڵەندییە، بەڵام ساختە کراوە، بە نووسراوی فەرمی ئاگادار کراوینەتەوە کە ئەو شیرە قەدەغەیە.

ئیسماعیل گوندەژۆری وتی، هەوڵدەدەین لە رێگەی بریکارەکانی دابەشکاری شیرەکەوە تەواوی ئەو شیرە لە بازاڕەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کۆبکەینەوە و لەناوی ببەین.

شیرەکە لە چەند دووکان؛ مارکێت و دەرمانخانەیەکی ناحیەی دیانەدا بووە و نزیکەی 200 کارتۆنی قوتووی گەورە و 260 کارتۆنی قوتووی بچووک، کۆی گشتیی قوتووەکانیش زیاترە لە 8 هەزار و 600 قوتووی شیرن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا