شاندێكی باڵای هه‌رێم به‌شداریی پرسه‌ی ره‌ئیسی و ياوه‌رانى ده‌كات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی پرسه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆككۆماری كۆچكردووی ئێران و ياوه‌رانى ده‌كات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ 21ی ئایاری 2024 ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌، تێیدا هاتووه‌: بۆ به‌شداريکردن له‌ پرسه‌ى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران خوالێخۆشبوو ئيبراهيم ڕه‌ئيسى و ياوه‌رانى، شاندێكى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كه‌ له‌ به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مسته‌فا سه‌يد قادر جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زيرى ناوخۆ پێك دێت، سه‌ردانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران ده‌كه‌ن.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، 19ی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە.

دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و میدیای فەرمی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردوون و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسی سەرکۆمار و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا