بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەشداری لە پرسەی سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و یاوەریان سەردانی تاران دەکات.

رۆژی 19ی 5ـی 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێران و وەفدێکی هاوڕێی لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، میدیای رەسمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.

ئەو سەرنشینانەی لە هێلیکۆپتەرەکەدابوون بریتیبوون لە؛ ئیبراهیم رەئیسى سەرۆککۆمارى ئێران، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، ئایەتوڵا ئەلهاشم ئیمام جومعەی تەبرێز، مالیک رەحمەتی پارێزگاری تەبرێز، سەرۆکی پاسەوانەکان و پاسەوانێکی سەرۆک کۆمار، فڕۆکەوانەکە و دوو یاریدەدەری.

بۆ بەشداریکردنی لە پرسەکەشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی تاران دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا