وەزارەتی بەرگری عێراق دەرگای دامەزراندن بە پلەی سەرباز دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی بەرگری عێراق دامەزراندنی لە ریزی سوپای عێراق بە پلەی سەرباز راگەیاند و داوا لە لاوان دەكات بۆ ماوەی یەك هەفتە دەتوانن داواكاری دامەزراندن بەشێوەی ئۆنلاین پێشكەش بكەن.

لە ئاگادارییەكدا، رۆژی دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023، وەزارەتی بەرگری عێراق لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندن لە سوپای عێراق بە پلەی سەرباز ئاشكرا كرد، كە بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی بەرگری عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتژمێر 1ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 15ی ئەیلوولی 2023 تاوەكو كاتژمێر 12ی شەوی رۆژی پێنجشەممە 21ی ئەیلوولی 2023، لە رێگەی لینكی http://volmod.ur.gov.iq دەتوانن، فۆرمی داواكاری بۆ دامەزراندن لە سوپای عێراق پڕبكەنەوە.

هاوكات لە ئاگادارییەكەدا، وەزارەتی بەرگری عێراق مەرجەكانی دامەزراندنی سەربازی لە ریزی سوپای عێراق ئاشكرا كردووە، كە دەبێت تەمەنی پێشكەشكار لە نێوان (18 بۆ 25) ساڵ بێت و هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت و تەنیا هەڵگرانی بڕوانامەی سەرەتایی و ناوەندی دەتوانن داواكاری دامەزراندن پێشكەش بكەن.

هەروەها لە مەرجەكاندا هاتووە، پێشكەشكار نابێت لە رووی توانای جەستەییەوە كێشەی تەندروستی هەبێت و لە رووی یاساییشەوە، تۆمەتبار نەكرابێت بە هیچ تۆمەتێكی پەیوەندیدار بە تاوانی ئەخلاقی و تیرۆر و دژ بە بەرژەوەندییەكانی دەوڵەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا