نرخی نەوت بەجێگیری مایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 71 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەكرا بەوەش هاوشێوەی رۆژانی رابردوو نرخەكەی گۆڕانی زۆری بەسەردا نەهاتوو بەجێگیری مایەوە.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٦٩ دۆلار ٩٨ سەنت.

لە چەند رۆژی رابردودا نرخی نەوت گەیشتە سەرووی 77 دۆلار، بەڵام ماوەی چەند رۆژێكی نرخەكەی بۆ 71 تا 68 دۆلار دابەزین تۆمار دەكات.

بەهۆی كەمبوونەوەی بڕی یەدەگی نەوت لە عەمبارەكانی ئەمریكاو كەمكردنەوەی رێكارە تەندروستییەكانی كۆرۆنا وایكرد لەماوەی رابردودا نرخی نەوت بەرز بوونەوە بەخۆیەوە تۆمار بكات.

هەموو پێشبینییەكانیش بۆ ئەوە دەچن نرخی نەوت لەمساڵدا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت بەجۆرێك بگاتە سەرو 85 دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا