بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی رۆشنایی خستەسەر دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان لە ھەرێم و عێراق. ھەڵوێست و ستراتیژی یەکێتی بۆ کۆی ھاوکێشەکان روونکردەوە و جەختی لە سیاسەتی نیشتمانی و ھاوسەنگی یەکێتی کردەوە بۆ پرسەکان و پاراستنی یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی بە گرنگ وەسفکرد.

لەبارەی بەرپرسیارێتی رێکخراوەیی و حزبی و رۆڵی کادران و ئەندامانی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بەرچاوڕوونیدایە ئامادەبووان و ئەرکی رایگەیاند، مەڵبەندەکان و کادرانی رێکخستن شادەماری یەکێتین و ماندووبوونیان جێگای ستایش و پێزانینەو پێویستە وەک ھەمیشەش کادر و ئەندامانی یەکێتی خزمەتکاری خەڵک بن و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش ببنەوە بە ماڵی راستەقینەی حیزبایەتی و تێکۆشانی سیاسی و رێکخراوەیی، بەبێ جیاوازی پردی پەیوەندی گەیاندنی دەنگی کۆمەڵانی خەڵک بن بە یەکێتی و حکومەت.

بافڵ تاڵەبانی بە لێپرسراوی مەڵبەندەکانیشی وت، چاوەڕوانیمان لێتان ئەوەیە حیزب و ژیانی سیاسی مەدەنی تەندروست بکرێتەوە و بەرێگای راستەقینەی یەکێتی نوێدا بڕوات.

هاوكات، راشی سپاردن کادران و ئەندامانی ھۆشیاری یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە و ئەو چاکسازییە بکەنە بەڵگەی دەستەگوڵی یەکێتی بۆ ھاووڵاتییان و دەستمایەی سەرکەوتنی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا