رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی: ئازادی رادەربڕین لە كوردستان لە پاشەكشەدایە

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی پارێزگاری رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئازادی رادەربڕین لە هەرێمی كوردستان لە پاشەكشەدایەو دەستگیركردنی چالاكان و رۆژنامەنوسان پێچەوانەی ئازادی رادەبڕینە.

دەستەی پارێزگارێریكردن لە رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی كە بارەگای لە نیۆركە رایگەیاندووە، بڕیاری زیندانیكردنی رۆژنامەنوسان لە كوردستان بەتۆمەتی دژایەتیكردنی حكومەت پاشەكشەیەكی نوێیە لەئازادی رادەربڕین.

ئاماژەی بەوەشكردووە، چالاكان و رۆژنامەنوسانی بادینان بە بەڵگەی لاواز دەستگیركراون و ئامادەبوونی ئەندامێكی پەرلەمان لەدانیشتنەكانی دادگا و گروپەكانی پەیوەندیدار بەمافی مرۆڤیش سەلماندیان داواكارانی یاسایی لەكەیسەكەدا شكستیانهێناوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارانی یاسایی نەیانتوانیووە بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی كە خستویانەتە پاڵ ئەو چالاكانە بخەنەڕوو.
ئەوەش هاتووە، شێروان شێروانی رۆژنامەنوسی ئازاد بووە و گۆهدار زێباریش بۆ ماڵپەڕی “وڵات نیوز” ئیشیكردووە و ئەو رۆژنامەنوسانە بەناوبانگ بوون بەوەی كار لەسەر گەندەڵی دەكەن.

لەماوەی رابردودا دادگای هەولێر بەتۆمەتی سیخوڕی و كاركردن بۆ وڵاتانی بیانی سزای زیندانی شەش ساڵی بەسەر پێنج چالاك و رۆژنامەنوسی دەڤەری بادیناندا سەپاند.

بڕیارەكەش لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی كوردستان كاردانەوەی گەورەی لێكەوتەوەو باس لەوەكرا، بڕیارەكە نادادپەروەری زۆری پێوە دیارەو دەسەڵاتدارانی هەولێر لە ترسی خۆپیشان و رێگریكردن لە دروستبونەوەی ناڕەزاییەتیان لە بادینان ئەو بڕیارەیان دەركردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا