ساڵی رابردو 65 رۆژنامەنوس كوژراون

پۆڵەتیك پرێس

فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، تەنیا لە ساڵی 2020دا لە جیهاندا ٦٥ ڕۆژنامەنوس كوژراون كە زۆرترینیان لە وڵاتی مەكسیك بووە.

فیدراسیۆنەكە لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ژمارەی كوشتنی رۆژنامەنوسان بەراورد بە ساڵی رابردوو بەرزبوەتەوە بەشێوەیەك ساڵی(٢٠١٩) تەنها ١٧ حاڵەتی كوشتن هەبووە، بەڵام بۆ 2020 ژمارەی كوشتنی رۆژنامەنوسان بۆ 65 كەس بەرزبوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، مەكسیك ترسناكترین وڵات بووە بۆ ڕۆژنامەنوسان بەشێوەیەك ١٤ ڕۆژنامەنوسی تێدا كوژراوە، دوای ئەویش ئەفغانستان هاتووە بە كوشتنی 10 رۆژنامەنوس.

بەپێی راپۆرتەكەی فیدراسیۆنی رۆژنامەنوسانی نێودەوڵەتی لەساڵی ١٩٩٠وە روداوی توندوتیژی بەرامبەر بە ژیانی دوو هەزارو 680 رۆژنامەنوس كراوە.

ئەوەش هاتووە، رۆژنامەنوسان و ئەوانەی كار لە بواری راگەیاندندا دەكەن قوربانی دەستی توندوتیژی گروپ و كۆمەڵەكانی ئەنجامدانی تاوانی رێكخراو و كەسانی توندڕەو و دامەزراوە مەزهەبییەكانن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا