ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: سوورین لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی کامێرای چاودێری تیژڕەوی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە وەک ئەنجومەنی پارێزگا سوورین لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و ئیداری بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەن سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی کامێرای چاودێری تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت.

لە نوسراوێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە واژۆی ئازاد محەمەد ئەمین سەۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاماژە بەوەکراوە، “سەبارەت بە لێدوانی ڕێباز نەجات محەمەد جێگری کۆمپانیای جێبەجێکارەوە بۆ پڕۆژەی دانانی کامێرای چاودێری تیژڕەوی لە پارێزگای سلێمانی بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوە کە ناوبراو تەنها فەرمانبەری ئەنجومەنە، نەک ئەندامی ئەنجومەن، لێدوانەکەشی هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بڕیارەکانی ئەنجومەن نییە سەبارەت بەو پڕۆژەیە”.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک ئەنجومەنی پارێزگا هەموو ڕێکارێکی یاسایی بەرامبەر بە فەرمانبەری ناوبراو دەگرینەبەر.

No description available.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا