پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمرۆ چوار شەممە ڕایگەیاند، 420 پاسپۆرت دەداتە ئەو عێراقیانەی لە سنوری بیلاڕوس گیریان خواردووە.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی کانونی یەکەم وتی، وەزارەتی دەرەوەی عێراق 420 پاسپۆرت دەداتە ئەو عێراقیانەی لە سنوری بیلاڕوس گیریان خواردووە بە ویستی خۆیان دەیانەوێ بگەڕێنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێدانی پاسپۆرت بە هەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق بووە، لە مۆسکۆو وارسۆو لە ڕێگەی تیمەکانی کونسوڵگەریەوە لە لیتوانیا و لاتیڤیا و پۆڵەندا.