ئەمریکا بیر لە باندکردنی تیکتۆک دەکاتەوە لە وڵاتەکەی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆن دیسانتیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر دەرفەتی هەبێت بڕیاری لەکارخستنی تیکتۆک لە ئەمریکا دەردەکات؛ چونکە تیکتۆک لەلایەن وڵاتی چینەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.

رۆن دیستانیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ تۆڕی هەواڵی CNBCی وڵاتەکەی، ویستی خۆی بۆ باندکردن و لەکارخستنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک ئاشکرا کرد و وتی، بەهۆی بەکارهێنانی تیکتۆک لە ئەمریکا، پارەیەکی زۆر دەست نەیارە سەرسەختەکەی [چین] دەکەوێت

دی سانتیس وتیشی، “ئەمریکا گەورەترین کڕیاری شتوومەکی چینە لەسەر ئاستی جیهان و چینیش، ئەو پارەیە بەکاردێنێت بۆ پڕچەککردنی سوپاکەی”. بە گوێرەی وتەی دی سانتیس، “چین گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمریکا”.

دی سانتیس، بەربژێری دیموکراتەکان و رکابەری دۆناڵد ترەمپ دەکات لە هەڵبژاردنەکانی 2024ی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. بەوە ناسراوە کە رەخنەی تووند دەگرێت لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر چین و پێی وایە کە سیستمی باجی ئەمریکی پێویستی بە رێکخستنەوە هەیە بۆ زیاتر خزمەتکردنی بازرگانی ناوخۆیی و، راگرتنی هاوردەی کاڵای چینی.

تیکتۆک بابەتێکی گەرمی سیاسی ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بوو. لەکاتی سەرۆکایەتی خۆیدا، دۆناڵد ترامپ هەڕەشەی لەکارخستن و باندکردنی ئەپڵیکەیشنەکەی دا، بەڵام هەڕەشەکان تەنها وەک قسە مانەوە و نەچوونە چوارچێوەی کردارەوە. لەم دواییانەشدا، کۆنگرێس لەسەر پێشنیاری هەندێک کۆنگرێسمانی دیموکراتەکان، تاوتوێی هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر ئەپڵیکەیشنی تیکتۆکی کرد، کە ئیدارەکەی بایدن دەستکراوە دەکات لە باندکردنی پلاتفۆرمەکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا