پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌رپرسانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نن، سوپای وڵاته‌كه‌یان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
پێگه‌ی “ئه‌كسیۆس” له‌ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، به‌رپرسانی سه‌ربازیی ئیسرائیل فه‌رمانی ئاماده‌باشییان داوه‌ته سوپای وڵاته‌كه‌یان، له‌ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئێران و پاڵپشتیكردنی ئیسرائیل له‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا.
به‌رپرسانی ئیسرائیل ڕایده‌گه‌یه‌نن ئێستا “ساته‌وه‌ختێكی هه‌ستیار”ه له ململانێكانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، به‌تایبه‌ت دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوو مانگی ماوه كۆشكی سپی جێبهێڵێت.
هۆكاری كه‌وتنه ئاماده‌باشی سوپای ئیسرائیل ترسی ته‌لئه‌بیبه له هێرشی ئێرانیه‌كان یان میلیشیاكانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل له‌دوای هێرشی چاوه‌ڕوانكراوی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران.
“ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی نیهێنی” دژی ئێران نوێترین هه‌وڵه‌كانی واشنتۆن و ته‌لئه‌بیبه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران، ئه‌وه‌ی ئێستا ئیسرائیل لێیده‌ترسێت نه‌گونجاوی كاتی هێرش بۆسه‌ر ئێران، به‌ڵام سوپای ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ر دۆخێك كه‌وتووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.