“هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراق لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنن”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

راوێژكارێكی سەرۆككۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، تا ئێستا رای فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار و دەوڵەت و كۆمسیۆن لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەدایە، بەوپێەی وڵات بەرگەی دواخستنی هەڵبژاردنەكە ناگرێت.

هاوژین عومەر، راوێژكاری سەرۆككۆماری عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند: رای فەرمی سەرۆكایەتی كۆمار و دەوڵەت و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەوەیە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10ی 10 جێبەجێبكرێت، سەرۆككۆماری عێراقیش لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكەدایە و پێی وایە عێراق بەرگەی دواخستنی هەڵبژاردن ناگرێت.

ئەو راوێژكارەی سەرۆككۆمار وتی: هەر قەوارەیەك پێی وایە دەبێت هەڵبژاردن دوابخرێت، دەبێت بە رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ لایەنەكانی ترو لە چوارچێوەی بڕیاری دەوڵەتدابێت، هێزێكی سیاسی ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم پرۆسەی سیاسی و پرۆسەی هەڵبژاردن، كە رێككەوتن و بڕیاری سیاسی لەسەرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا