پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌مریكا رایگه‌یاند زیاتر له 40 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه له فرۆشتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی ئێران كه له رێگادا بۆ ڤه‌نزویلا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئه‌و پاره‌یه ده‌ده‌ین به سندوقی قوربانییانی تیرۆری ئه‌مریكییه‌كان .
له مانگی ئابی رابردوو ئه‌مریكا رایگه‌یاند ده‌ستی به‌سه‌ر 1.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ئێران‌دا گرتووه كه بڕیاربووه بیفرۆشێت به ڤه‌نزویلا و پاره‌كه‌ی بۆ سوپای پاسدارانی ئێران بگه‌ڕێته‌وه.
جۆن دیمه‌رز، جێگری وه‌زیری دادی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا وتی: ئێستا ده‌توانین بڵێین ئه‌مریكا ئه‌و نه‌وته‌ی فرۆشت و راده‌ستی لایه‌نی سێیه‌می كرد، به‌نیازین ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستمان كه‌وتووه بیده‌ینه سندوقی قوربانییانی تیرۆری ئه‌مریكییه‌كان.