بەرپرسێکی باڵای گۆڕان: ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا سەید قادر رایدەگەیەنێت، “ئێمە ئامادەین لە حکومەت بکشێینەوە، هەر کاتێک بزوتنەوەکە بڕیاریدا لەحکومەت بکشێتەوە”.

لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگاکانی راگەیاندن مستەفا سەید قادر رایگەیاند، “هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە ئێمە رێگربین لە بەردەم کشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەت”.

وتیشی: دڵنیاین خەڵک بڕوا بەم جۆرە هەواڵە چەواشەکاریانە ناکات و هەرکاتێک بزوتنەوەکەمان بڕیاریدا لەحکومەت بکشێتەوە ئێمە یەکەم کەس دەبین.

دوێنێ چۆمان محەمەد، رێكخەری ژووری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، “ئێمە خۆمان بڕیاری بەشداریكردنمان داوە لە حكومەت بەڵام دوای هەڵسەنگاندنەكان بۆمان دەركەوت بەشداریكردنمان بەزیان شكاوەتەوە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان”.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا