پۆڵه‌تیك پرێس
تادێت نرخى ئاژه‌ڵ گرانبده‌بێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه نرخى گۆشت له بازاڕه‌كاندا گرانبووه، به‌پێى به‌دواداچوونێكى سه‌ردار مه‌حمود په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس، ئه‌مساڵ نرخى ئاژه‌ڵى زیندوو 100% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئاژه‌ڵفرۆشان، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ئاژه‌ڵ و گۆشت بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ئاژه‌ڵى ناوخۆ به‌ش ناكات و له‌ده‌ره‌وه هاورده ناكرێت، ساڵانى بێبارانى ئاژه‌ڵ هه‌مووى كۆتایى هات و سه‌ربڕدران له‌به‌رئه‌وه‌ى له‌وه‌ڕگانه‌بوو وه نرخى ئالیك به‌رزبووبووه‌وه.
وه‌ك ئاژه‌ڵفرۆشان باسى لێوه‌ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردووه‌ته سه‌ر كزبوونى بازاڕى ئه‌وان چونكه ئه‌گه‌ر جاران كه‌سێك بهاتایه‌ته مه‌یدانى ئاژه‌ڵفرۆشان و دوو سه‌ر ئاژه‌ڵى بكڕیایه‌ت، ئێستا یه‌كسه‌ر ده‌كرێت.
باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ساڵانى رابردوو نرخى یه‌ك مه‌ڕ 250 هه‌زار دیناربووبێت ئێستا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 500 تا 550 هه‌زار دینار.
وه ده‌ڵێن هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ نرخى ئاژه‌ڵ گران نه‌بووه.
به‌شێكى تر له ئاژه‌ڵفرۆشان چۆڵبوونى گونده‌كان به‌هۆكارى سه‌ره‌كى گرانبوونى نرخى ئاژه‌ڵ داده‌نێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌خێوكردنى مه‌ڕو ماڵات رووى له كه‌مبوونه‌وه كردووه.