كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر: نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەكەن لە خۆپیشاندانەكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە نزیكەوە چاودێریی ئەو پشێویەی ئەمڕۆی بەغدا دەكەین و نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەكەن، ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ گشت لایەنە سیاسیەكانی عێراق لە داواكاریان بۆ دان بە خۆداگرتن و دوركەوتنەوە لە توندوتیژی.

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، رۆژی یەكشەممە 31_7_2022 لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، لە نزیكەوە چاودێریی ئەو پشێویەی ئەمڕۆی شاری بەغدا دەكەین و نیگەرانین بەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە توندوتیژی دەكەن. مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە و ئازادیی ڕادەربڕین لە دەستوری عێراقیدا بەرزڕاگیراون و چەسپاون.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتوە، ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ گشت لایەنە سیاسیەكانی عێراق لە داواكاریان بۆ دان بە خۆداگرتن و دوركەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەركردنی جیاوازیە سیاسیەكانیان لە ڕێی پڕۆسەیەكی ئاشتیانە و لە ژێر ڕێنمایی دەستوری عێراقیدا.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک