حکومەتی هەرێم: ئەو گۆڕانکارییانەی لەسەر پرۆژەیاسای بوودجە ئەنجامدران نادەستووریین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو گۆڕانکارییانەی لەسەر پرۆژەیاسای بوودجە ئەنجامدران، نادەستووریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵییە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێم:

ئەو گۆڕانکاریانەی لە لایەن بەشێک لە ئەندامانی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێککەوتی 2023/5/25 دژی هەرێمی کوردستان، لە سەر پرۆژە یاسای بودجە ئەنجام دران ، نادەستوریین و دژی ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدرالیە و هەروەها دژی پرەنسیپەکانی ڕێککەوتنی حکومەتی ئیدارەی دەولەت و بەرنامەی ئەو کابینەیەیە کە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگیان لە سەر دراوە.

ئێمە وەک حکومەتی هەرێم، بە هیچ شێوەیەک، ئەم ستەمکاری و پێشێلکردنەی مافەکانی خەڵکی کوردستان قبول ناکەین و پابەندی هیچ بڕیارێکی تریش نابین جگە لەو  ڕێککەوتنەی پێشتر لە گەل حکومەتی بەڕێز سوودانی کراوە.

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2023/5/26

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا