حەلبوسی: لەگەڵ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەداین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پشتیوانی لە بانگەشيکەی موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر دەکەین بۆ دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

ئەم هەڵوێستەی حەلبوسی دوای ئەوە دێت سەدان هەزار لایەنگری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی لە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق نوێژی هەینییان ئەنجامدا و ڕایانگەیاند لەگەڵ داواکاری سەرۆکەکەیاندان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە.

لەوبارەیەوە حەلبوسی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “پشتیوانی ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانین لەماوەیەکی زەمەنیدا، تا جارێکی دیکە لەژێر سەقفی دەستور و لێکتێگەیشتن بەڕێگایەکی دیموکراسی دەستپێبکەینەوە بەجۆرێک کە گونجاو بێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وڵات”.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک