رێژەی تووشبوون بە تای خوێن بەربوون لە زیقار بۆ 50 تووشبوو بەرزبووەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شەش تووشبووی دیكەی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار تۆماركران، بەوەش كۆی ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لەو پارێزگایە تووشی پەتاكە بوون، گەیشتە 50 كەس.

د.حەیدەر حەنتووش، بەڕێوەبەری یەكەی نەخۆشییە گواستراوەكانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار رایگەیاند: لە دوو رۆژی رابردوودا شەش تووشبووی دیكەی تای خوێنبەربوون لە زیقار تۆماركراون و براونەتە نەخۆشخانە، بەوەش تێكڕا ژمارەی ئەو كەسانەی كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تووشی پەتاكە بوون، گەیشتووەتە 50 كەس و شەشیان گیانیان لەدەستداوە.

د.حەیدەر حەنتووش وتی: ئێستا نۆ لە تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەن، كە چارەسەری تەندروستی وەردەگرن.

بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پارێزگای زیقار لە ریزبەندی یەكەمی ئەو پارێزگایانەیە كە زۆترین تووشبووی تای خوێنبەربوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی پەتاكەوە تێدا تۆمار كراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا