پارتی بەهۆكاری چارەسەرنەكردنی قەیرانەكان تۆمەتبار دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسانی یەكێتی، پارتی بەهۆكاری چارەسەرنەكردنی ئەو قەیرانانە دەزانن كە ماوەی چەند ساڵێكە رووی لە هەرێم كردووەو باس لەوەدەكەن ئەو حزبە رێگرە لەبەردەم رێككەوتنی هەرێم و بەغدا.

ئەبو زەید ساڵح ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لەئەگەری جێبەجێنەكردنی بەندەكانی ناو رێكەوتنی نێوان ناوەند و هەرێم بەهەر بیانوویەك بێت یەكێتی هەموو بڕیارێك دەدات بۆ دەربازكردنی هەرێمی كوردستان لەكێشەو قەیرانە داراییەكان ئەویش لەپێناو دابینكردنی خۆشگوزەرانی و ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك.

وتیشی، “وەك یەكێتی بە گومانین لەوەی كە پارتی مەلەفی نەوت رادەستی ناوەند بكات و ئەو رێكەوتنەی كە قسەی لەسەركراوە بۆ بودجەی 2021 عێراق وەك خۆی جێبەجێی بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڵاتیانی هەرێم مافی خۆیانە داوای هەڵوێست لەیەكێتی بكەن، ئەوان دوای پشووەكانی سەری ساڵ ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆدەبنەوەو هەڵوێستی خۆیان لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.

لەماوەی رابردودا چەندینجار بەرپرسانی باڵای یەكێتی جەختیان لە رێككەوتنی هەرێم و بەغدا كردووە، بەوتەی بەشێك لە بەرپرسانی ئەو حزبەش، پارتی نایەوێت رێككەوتن بكرێت و دەیەوێت مەلەفی نەوت هەر لەدەستی خۆیدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا