لە باكوری كوردستان شەڕی سەخت لە نێوان گەریلا و سوپای توركیا دروست دەبێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە باكوری كوردستان شەڕی سەخت لە نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا روویدا، لە ئەنجامی شەڕەكە حەوت سەربازی توركیا كوژران و گەریلایەك شەهیدبوو.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) بڵاویكردەوە، لە هەڵمەتێكی گەریلادا لە دەوروبەری گوندی لەیلەگی پارێزگای موش لە باكوری كوردستان شەڕی سەخت لە نێوان هێزەكانی گەریلا و سوپای توركیا روویدا و لە شەڕەكەدا حەوت سەربازی توركیا كوژران.

هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای هەڵمەتەكەی گەریلا، توركیا بە فڕۆكەی جەنگی و هێلیكۆپتەر بۆردومانی ناوچەكەی كردوە، لە ئەنجامدا گەریلایەك بە ناوی (ئاسۆ فەرزاد) كە لەدایكبووی شاری روانسەری رۆژهەڵاتی كوردستانە شەهیدبوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا