هەڵوێستێكی توند لە فراكسیۆنی یەكێتییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەداخەوە جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان بە بەكارهێنانی نوێنەری بەناو پێكهاتەكان، لە هەنگاوێكی تاك لایەنەی نایاسایی، بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی 22_5_2023 زیاد دەكەن، ئەویش كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسیە.

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتەواوی ئەم هەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەكەینەوە ، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی .

فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم هەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (48) ی بڕگەی (4 )لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی كوردستانە، لەبەر ئەوەی (24 ) كاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، هاوكات پێچەوانەی رێكەوتنی سیاسی نێوان هێزە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی پەرلەمانە كە پرسی هەمواری یاسای هەلبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێكەوتن و سازانی هێزە سیاسیەكان هاوتەریب بەیەكەوە بخرێنە بەرنامەی كار و كاریان لەسەر بكرێت.

ئاماژە بەوەشدەكات، كەچی جارێكی تر پارتی نوێنەری بەناو پێكهاتەكانی لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەكارهێناوە بۆ واژۆكردن لەسەر بابەتێكی ناپەیرەوی، ئەمەش هەنگاوێكە بە ئاراستەی قوڵكردنەوەی ململانێ سیاسی.

فراكسیۆنی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشدەخاتەڕوو، دواجار ئەنجامدانی ئەم كارە بەشێوەی تاكڕەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانە ، لەهەمان كاتدا دەبێتە هۆی تێكدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی.

لەكۆتاییدا هێما بەوەدەكات، بۆیە ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەتەواوی ئەم هەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەكەینەوە ، ئۆباڵی لێكەوتەكانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا