وڵاتانی G7 داوا لە رووسیا دەکەن هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا رابگرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وڵاتانی G7 داوا لە رووسیا دەكەن هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا رابگرێت و لە خاكی ئەو وڵاتە بكشێتەوە.

سەركردەكانی وڵاتانی G7 كە لە ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، كەنەدا، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و ژاپۆن پێك هاتوون، لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا دوابەدوای كۆبوونەوەی ڤیدیۆكۆنفڕانس، داوایان لە رووسیا كرد هێرشەكانی رابگرێت و دەستبەجێ، بە تەواوی و بێ مەرج لە خاكی ئۆكرانیا بكشێتەوە.

وڵاتانی G7 جەختیان كردووەتەوە پشتیوانیی دیپلۆماتی و دارایی و سەربازیی خۆیان بۆ ئۆكرانیا چڕتر دەكەنەوە و قارەمانێتیی گەلی ئۆكرانیا لە جەنگی رووسیا و ئۆكرانیادا بەرز دەنرخێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا