پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی دراو لە هەرێم نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنی گۆڕانکاری بەسەردا هات و لەسەرو 149 هەزارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی نیسان، نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 750 دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی هەرێم مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەکاتێکدا، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق لە دابەزین بەردەوامە و ئەمڕۆ ڕاوێژکارێکی سیاسی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لەم مانگەدا وردە وردە بەهاکان بەرەو کەمی دەڕۆن و لەدوای جەژنەوە دۆلار لە بازاڕەکان نزیک دەبێتەوە لە بەهای فەرمی دۆلار کە 130 هەزار دینارە.