نوسینگەی كازمی: لێكتێگەیشتن لەنێوان هەرێم و بەغدا كراوە

پۆڵەتیك پرێس:

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئەحمەد مولا ئەمڕۆ سێ شەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا زانیاری نوێی لەبارەی سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد كازمی لەسەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان گەیشتووە بە لێكتێگەیشتن دەربارەی بودجە و بەشی هەرێم لە بودجەی 2021 ‌و نەوت و دەروازە سنورییەكان و كێشەكانی دیكەی نێوان هەرێم و بەغدا.

لەبارەی گۆڕانكارییەكانیشەوە وتی: مستەفا كازمی بە پێی یاسا و دەستوور گۆڕانكاری لە پۆستەكاندا كردووە.

راشیگەیاند هۆكاری ناڕەزایەتی كوتلەكان نازانێت لەسەر گۆڕانكاری پۆستەكان، چونكە سەرۆك وەزیران مافی دیاریكردنی هەر كەسێكی هەیە بۆ دانانی لە پۆستەكان و گۆڕانكاری تێیاندا.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێنج شەممە و هەینی رابردوو سەردانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستانی كرد و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و حزبیدا كۆبووەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا