پۆڵەتیك پرێس
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆن كە سەربە پارتی دیموكراتە، لە پۆستەكەی دوورخستەوە.
بەپێی نووسراوێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كە دەست پۆڵەتیك پرێس كەوتووە عەبدولڕەزاق موشیر بەڕێوەبەری ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆن لە پۆستەكەی لابراو رەوانەكرا بۆ بنكەی تۆماركردن لە (باداوە).
ئەم گۆڕانكاییانە دوای ناڕەزایەتی هەندێك لە پەرلەمانتارانی كوردی پەرلەمانی عێراق هاتووە كە لەسەر ئۆفێسی هەولێر تۆماریان كردووە.