هاوپەیمانییەكی كوردی لەپەرلەمانی عێراق رادەگەیەنرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەیەك پەرلەمانتاری كورد، سەرقاڵی گفتوگۆن بۆ ئەوەی لەماوەی داهاتوو هاوپەیمانییەكی كوردی لەپەرلەمانی عێراق رابگەیەنن.

لەو بارەوە سەرچاوەیەك، كە خۆی بەشدارە لەگفتوگۆكان بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، ژمارەیەك پەرلەمانتارن‌و ئێستا لەقۆناغی گفتوگۆدان، بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەكی كوردی لەپەرلەمانی عێراق رابگەیەنن.

سەرچاوەكە وتیشی: گفتوگۆكان باش چوونەتە پێشەوەو ئێستا ئەو پەرلەمانتارانە لەقۆناغی نووسینەوەی پەیڕەوی ناوخۆی هاوپەیمانییەكەن، كە بڕیارە بەم نزیكانە رابگەیەنرێت.

پێشتر ژمارەیەك پەرلەمانتار، كە ژمارەیان 15 پەرلەمانتاربوو، نیمچە هاوپەیمانییەكەیان راگەیاندبوو، ئەوەش بەئەنجامدانی كاری پێكەوەیی لەپەرلەمانی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت: ئەو ژمارە پەرلەمانتارەن دەیانەوێت، ئەم هاوپەیمانییە نوێیە رابگەیەنن، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی كاری پێكەوەیی‌و هەماهەنگی زیاتری نێوانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا