كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانان لە باشووری عێراق بە ئامانج دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

گرووپێكی سەر بە میلیشیاكانی عێراق، بەناوی (قاسم ئەلجەبارین)، چوار كاروانی سەربازی، سەر بە هێزەكانی هاوپەیمانانی لە باشووری عێراق، كردە ئامانج.

ئەو گرووپە میلیشیایە، رایگەیاند، كاری كاروانە سەربازییەكانی هاوپەیمانان، گواستنەوەی كەرەستەی شەڕ كردنی سوپای ئەمەریكایە، بۆیە كراونەتە ئامانج.

ئەمە لە كاتێكدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممەش، میلیشیا عێراقییەكان، ناوچەی سەوزیان لە بەغدا، كردە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە عێراق جەختیكردەوە، هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە بارەی ئەو هێرشانەوە، دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا