ئه‌و هه‌شت كاتژمێره‌ چاره‌نووسی عێراق دیاریده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس:
جیاوازی نێوان هه‌ردوو پایته‌ختی به‌غدا و واشنتۆن ته‌نیا هه‌شت كاتژمێره‌، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ چاره‌نوسی عێراق بۆ چوار ساڵی داهاتوو دیاریده‌كات.

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ خه‌ڵكی عێراق كاتێك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستن هێشتا خه‌ڵكی واشنتۆن له‌خه‌ودان و له‌پاش هه‌ڵسانیان ده‌چنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ده‌مه‌وئێواره‌ به‌كاتی به‌غدا ورده‌ ورده‌ له‌واشنتۆن شه‌ڕی كێبڕكێی دوو به‌هێزترین كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ دۆناڵد تره‌مپ و جۆ بایدنه‌ ده‌ستپێده‌كات.

له‌دوای كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و كاتێك ورده‌ ورده‌ ئه‌نجامه‌كان به‌ دیارده‌كه‌ون، خه‌ڵكی عێراق له‌ شیرینی خه‌ودان و تا به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ عێراق هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ دره‌ناكه‌وێت.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی چوار یان هه‌شت ساڵی ڕابردوو نییه‌، ئه‌مجاره‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ هه‌رچیه‌ك بێت ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌یه‌ بۆسه‌ر عێراق هه‌م له‌ڕووی ئه‌منی هه‌م له‌ڕووی ئابورییه‌وه‌.

ده‌رچوونه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق كاریگه‌ریی به‌رچاوی هه‌یه‌، واده‌كات هێنده‌ی دیكه‌ بونی ئێران له‌و وڵاته‌ گۆشه‌گیر بكات، به‌ڵام بوونی بایدن به‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاهێك به‌به‌ر تاراندا ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌توانێت هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵمژێت.

ئیحسان شه‌مه‌ری، سه‌رۆكی ناوه‌ندی تێفكرینی سیاسی پێیوایه‌ “تره‌مپ په‌یوه‌سته‌ به‌ دۆخی نێوخۆیی عێراق و دانانی به‌ربه‌ست بۆ هه‌ژموونی ئێران، به‌ڵام بایدن كه‌متر خواستی هه‌یه‌ ده‌ستوه‌ردان له‌دۆخی عێراقدا بكات”.

شه‌مه‌ری باس له‌وه‌شده‌كات، ده‌رچونی بایدن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ هه‌مووان تووشی سه‌رسوڕمان ده‌كات، چونكه‌ زنجیره‌یه‌ك بڕیار ده‌ده‌كات، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بایدن خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دابه‌شكردنی عێراقه‌ بۆ سێ ده‌وڵه‌ت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا