كەشناسی: باران بارین لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە باران بارین لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆشەممە، بەگشتی ئاسمانی هەرێم هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێم، سەرەتا باران بارین لە رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، رێژەی باران بارینەکە لە ناوچەکانی دهۆک و هەولێر زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 2 تا 4 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، نزم دەبنەوە.

هێما بەوەشکراوە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرماش بە (1 تا 3) پلە بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەكانی ئەمرۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا