كارتی بانكی كشتوكاڵی بۆ جووتیاران دروست دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی كشتوكاڵ و بازرگانی عێراق بڕیاریدا كارتی بانكی كشتوكاڵی بۆ سەرجەم جوتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان دروست بكات.

ئەیاد پۆڵانی، بەڕێوەبەری بەرنامەی كارتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەكە مانگێكی دیكە بەرەسمی دەكەوێتەبواری جێبەجێكردنەوە و هەموو پارێزگاكانی عێراقیش دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو جوتیارێك كارتێكی كشتوكاڵی بۆ دروست دەكرێت و لەو كارتەدا هەموو چالاكییەكانی جوتیار وەك زەوییەكانی، پلانی داچاندن، وەرگرتنی بنەتۆو و قەرزكردنەكانی لەرێگەی ئەو كارتەوە راییدەكرێت.

بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی عێراق، كارتی كشتوكاڵی دەبەسترێتەوە بە وەزارەتی بازرگانیشەوە و شایستەی دارایی جوتیاران لەرێگەی ئەو كارتەوە خەرج دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا