عێراق بڕی ئەو بەنزینە زیاد دەكات كە بۆ هەرێمی دەنێرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رۆژی دوو شەممەی داهاتوو بڕی ئەو بەنزینەی عێراق بۆ هەرێمی دەینێرێت دەبێت بە دوو هێندە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ئێستادا بەغداد رۆژانە بڕی540 هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، بڕیارە رۆژی دوو شەممەی داهاتوو ئەو بڕە زیاد بكرێت بۆ دوو هێندە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بڕیارە عێراق رۆژانە ملیۆنێك و80 هەزار لیتر بەنزین رەوانەی پارێزگاكانی هەرێم بكات، بەوەش تاڕادەیەك كێشەی كەمی بەنزین چارەسەر دەبێت و كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی نرخەكەشی دەبێت.

لەبارەی دابەشكردنی نەوتیش محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام دەبێت و رۆژی دوو شەممەش لە ناو شاری سلێمانی و لە مەڵبەندی پێنجەوە دەست بە دابەشكردنی نەوت دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا