داوای بەڵگەنامەی پەنابەرە كوردە رزگاربووەكانی میسر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
ناسنامەی بەشێك لەپەنابەرە كوردە رزگاربووەكانی میسر دیار نییەو سەرۆكی دەزگای لوتكەش داوا لەكەسوكاریان دەكات، زانیاری لەبارەی ئەو رزگاركراوانە بدەن بەلایەنە پەیوەندیدارەكان.

پاش ئەوەی ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ڕایگەیاند، لەلایەن هێزی دەریایی میسرەوە دەیان پەنابەری كوردی عێراقی لەیەختێكدا لە كەنارە ئاوییەكانی توركیا لە مردن ڕزگار كراون، لەئێستادا داوا لە كەسوو كاری ئەو هاووڵاتییانە دەكات بە زووترین كات پەیوەندیان پێوە بكەن و بەڵگە نامەكانیان تەسلیم بكەن بە مەبەستی سەلامەتی و ئاسانكاری بۆ گەراندنەوەی ئەو هاووڵاتییە كوردانەی، كە ئێستا لە میسرن.

ئاری جەلال لەمیانی لێدوانێكی بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ژمارەی ئەو هاووڵاتییە كوردانەی لە یەختی كەنارە ئاوییەكانی توركیا لە مردن رزگاریان بوو ٣٤ هاووڵاتین، بەڵام تا ئێستا تەنیا ٢٠ بەڵگەنامەو بە دەستی ئێمە گەیشتووەو بەڵگەی ئەوانی تر دیارنییە.

هەفتەی رابردوو یەختێك لەكەناراوەكانی وڵاتی توركیاوە، كە 57 كۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو 34 كۆچبەریان خەڵكی هەرێمی كوردستانن لەڕۆژی 10ی ئەم مانگە یەختەكەیان لەناوەڕاستی دەریادا پەكی كەوتووەو هیچ لایەك نەچووە بەهانایانەوە تا 21 مانگ، باخیرەیەكی هێزی دەریایی مسر چووە بەهانایانەوە و لە مردن رزگاری كردوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا