پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق پێیوایه شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر “هیچ” دانوستان ده‌كات، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم فرۆشراوه به توركیا.
عالیه نوسێف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان كوردستان كرد به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی به توركیا و وتی “هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا بۆ فرۆشتنی نه‌وتی 50 ساڵی هه‌رێم ڕێككه‌وتون، بۆیه شاندی هه‌رێم كه دێته به‌غدا له‌سه‌ر هه‌وا دانوستان ده‌كات”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت “سودی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا چییه كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه نه‌وتی هه‌رێم فرۆشراوه ئه‌وه‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و توركیا، ئایا حكومه‌ته‌كه‌مان گه‌مژه و نه‌زانه و ئاگاداری ئه‌وه نییه؟”.
نوسێف باس له‌وه‌شده‌كات، داهاتی نه‌وتی هه‌رێم كه له‌ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه هه‌نارده ده‌كرێت بۆ “خێزانی ده‌سه‌ڵاتدار”ی هه‌رێمه، ئه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانبه‌رانیش ده‌مێنێته‌وه ته‌نیا داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمه به قاچاغ.