تەندروستی عێراق هۆشداری لە شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ‌ سەریهەڵداوە و داوا لە هاووڵاتیان دەكات پابەندی رێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند: ڤایرۆسی كۆرۆنا هێشتا چالاكە و شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا لە عێراق و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی جیهان دەستی پێكردوە.

ئەوەشهاتووە، بەرزبونەوەی رێژەی توشبوان ئاماژەیەكە بۆ ئەوەی كە شەپۆلی سێیەمی كۆرۆنا بەهێزترە لە دوو شەپۆلەكەی پێشتر.

سەرباری بەكارهێنانی ڤاكسین، لەلایەن بەشێك لە هاووڵاتیانەوە لە عێراقدا، بەڵام ئامارەكانی چەند رۆژی رابردووی كۆرۆنا بەرزبوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا