په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: پێویستبوو له‌م كاته‌دا مه‌سرور بارزانی له‌هه‌رێم بێت نه‌ك ده‌ره‌وه‌ی وڵات

پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت:”به‌رله‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین پێویسته‌ حكومه‌ت له‌ناوخۆى هه‌رێم چاكسازییه‌كى راسته‌قینه‌ ئه‌نجام بدات، ته‌واوى دۆسیه‌ى نه‌وت و گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان و داهاتى خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌ شه‌فافانه‌ بخاته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان”.

كاروان گه‌زنه‌یى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “پرسى رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند دوو ره‌هه‌ندى هه‌یه‌، ره‌هه‌ندى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌تى هه‌رێم چاكسازییه‌كى ته‌واو له‌ پرۆسێسى نه‌وتى و هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌دیلى نه‌وتى و رێكخستنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان و پێداچوونه‌وه‌ و رێكخستنه‌وه‌ى داهاتى مه‌رزه‌كان بكات و كۆى ئه‌مانه‌ رێكبخرێنه‌وه‌، واته‌ شه‌فافیه‌تێكى راسته‌قینه‌ هه‌بێت و گه‌نده‌ڵى و دزى و پیسخۆرى و مافیاگه‌رى كۆتایى پێ بهێنرێت”.

كاروان گه‌زنه‌یى وتیشى “ره‌هه‌ندى دووه‌م شاندێكى دانووستانكار پێكبهێنرێت كه‌ بتوانێت كۆى كێشه‌كان، نه‌ك ته‌نها كێشه‌ى مووچه‌ و بودجه‌ به‌پێى ده‌ستوور چاره‌سه‌ربكات، هه‌ق به‌ئێمه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌ركیشمان له‌سه‌رشانه‌ به‌رامبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ند”.

باسى له‌وه‌شكرد، پێم وایه‌ دۆخى ئێستاى مووچه‌ خۆران دۆخێكى له‌ناكاوه‌ له‌رووى عورفییه‌وه‌ پێویسته‌ له‌مكاته‌دا سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ناو كوردستان بێت، ئه‌وه‌نده‌ى له‌ میدیاكانه‌وه‌ بینیومانه‌ شانده‌كه‌ى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا كۆبووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ى دیكه‌ى نازانین چیه‌ و چۆن بووه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا