پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە هاوكاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات باندێكی چوار كەسی دەستگیركران.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كەدزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی بەشی نەهێشنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو توانرا لەلایەن نوسینگەی ڕۆژهەڵات بەهاوكاری نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە باندێكی چوار كەسی دەستگیربكرێن.
ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباران :
ژ،ع،م – لە دایكبووی 1996
م،ن،ق – لە دایكبووی1998
ب،ح،ح – لە دایكبووی1997
أ،س،ز – لە دایكبووی1999
بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە زیاتر لە 20 تاوانی دزیكردن، وەك دزیكردن لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەو دزینی ماتۆڕسكیل و پارچەی ئۆتۆمبێل. روونیشیكراوەتەوە، لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانیشدا دەستگیراوە بەسەر بڕێك كەلوپەلی دزراودا، هەروەها دوو لە تۆمەتبارەكانیش بەكارهێنەری مادەی هۆشبەرن.