لە شەنگال زیندانێكی نهێنی داعش دۆزرایەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە گوندی تل عوزێری سەر بە ناحیەی قەحتانیە لە شەنگال زیندانێكی نهێنی دۆزرایەوە كە روفاتی شەش كەسی تێدایە لەلایەن داعشەوە زیندانی كراون و لە زیندانەكەدا گیانیان لە دەستداوە.

رەنا حەسەن جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: رۆژی یەك شەممە، لە ناحیەی تل عوزێر زیندانێكی نهێنی سەردەمی داعش دۆزرایەوە كە روفاتی شەش كەسی تێدایە و هەر شەشیان پیاون بەڵام ناسنامەی روفاتەكان ئاشكرانیە.

جێگری سەرۆكی شارەوانی شەنگال باسی لەوەشكرد، لە گوندی (كسر محراب) ی سەر بە ناحیەی تەلعەفەر لە پارێزگای نەینەوا گۆڕێكی بە كۆمەڵ دۆزراوەتەوە، كە سەرجەمیان ئێزدین و كاتی هێرشی داعش بۆ ناوچەكە كۆمەڵكوژ كراون بەڵام تا ئێستا ژمارەی روفاتەكان نەزانراوە و گۆڕەكەش هەڵنەدراوەتەوە.

لە 3ی ئابی 2014 تیرۆرستانی داعش لە گوندی تل عوزێرەوە هێرشیانكرد بۆ سەر شەنگال و لەو هێرشەدا گوندەكە بەتەواوی وێرانكراو دانیشتووانەكەی یان هەڵهاتن یان لەلایەن داعشەوە كۆمەڵكوژكران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا