ئەمریكا هۆشداری گەڕانەوەی بەهێزی داعش دەدات

پۆڵەتیك پرێس:

بەرپرسانی ئەمریكی هۆشداری دەدەن لە توانای داعش بۆ دووبارە گەڕانەوەی سەرباری شكستەكانی، بەهۆی توانا داراییە یەدەگەكەی كە تا ئێستا پارێزگاری لێكردووە.

كۆمپانیاكانی داعش

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵی ئەمریكی داعش كۆمەڵێك كۆمپانیای لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەڕاست هەیە كە بەهاكەیان دەگاتە ملیۆنان دۆلار بەپێی لێدوانی بەرپرسان و تۆمارە حكومییەكان.

رۆژنامەكە بڵاویكردەوە داعش لە چەند سەرچاوەیەكی وەك بازرگانیكردن بە مرۆڤ و ئەو كۆمپانیایانەی دەستی بەسەرداگرتوون و لە خەڵكی تریش داهاتیان دەستدەكەوێت.

بەرپرسانی ئەمریكی دەڵێن: ئاماژەكانی هێزی دارایی داعش مەترسییەكانی زیاتركردووە كە پشتیوانی هێرشەكان بكات لە ساڵانی كەمی داهاتوودا، مەترسییەكانیش زیاتر دەبن كاتێك واشنتن كەمكردنەوەی بوونی خۆی لە عێراق رابگەیەنێت.

لە دوای زیادبوونی هێرشەكانی داعش لە مانگەكانی رابردوودا ئاژانسی هەواڵگری بەرگری ئەمریكا هۆشداری دا كە داعش توانای گەڕانەوەی توانا لەدەستچووەكەی هەیە، بەرپرسانی ئەمریكی گومانیان هەیە لە توانای دەسەڵاتە ناوخۆییەكان لە عێراق و سوریا بۆ پێشگرتن بە داعش.

گرووپێكی دارایی فرەڕەگەز بۆ روبەڕوبونەوەی داعش لە مانگی رابردوو لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد تائێستا داعش سوورە لەسەر دووبارە رێكخستنەوەی ریزەكانی و پەیڕەوكردنی توندوتیژی دژی هاوكاری هاوپەیمانان و دانیشتوان لەو شوێنانەی شانەی نوستوویان هەیە و تۆڕەكانیان لەسەرانسەری جیهاندا هەن.

توانای دارایی داعش

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڕی یەدەگی دارایی داعشی بە 300 ملیۆن دۆلار خەمڵاندووە، بەڵام نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێت توانای داعش 100 ملیۆن دۆلارە بەلای كەمەوە.

لای خۆیەوە مایكل نایتس لە پەیمانگەی واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیك كە راوێژ پێشكەشكی ئەمریكا دەكات، وتی: داعش زۆر ژێرخان و گەنجینەی هەیە، تا ئێستا لە عێراق پارێزگاری دەكات لە گەنجینەكانی چەك و بۆمب و ماتۆڕ و كەلوپەلی دیكەی هێرشكردن.

راوێژكارەكانی حكومەتی ئەمریكا دەڵێن: ئەو بەڵگانەی لە دوای روخانی داعش گەڕێنراونەتەوە، ئەو رێكخراوە وەبەرهێنان دەكات بە ملیۆنان دۆلار لە پرۆژەكانیدا، لەوانە هۆتێلەكان و خانوبەرە، لێكۆڵەرەكان كار دەكەن لە دیاریكردنی كۆمپانیاكان و داخستنیان لە رێگەی سزاكانەوە.

بازاڕی توتن و كۆرۆنا

بەرپرسانی روبەڕوبونەوەی تیرۆ لە ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن، قاچاخچێتی سەرچاوەی داهاتە، كۆنترۆڵی بەشێك لە بازاڕی توتنیشی كردووە لە ئەفغانستان و پاكستان كە بەهاكەی سەدان ملیۆن دۆلارە.
هاوكات داعش هەوڵ دەدات نەخۆشی كۆرۆنا بقۆزێتەوە بۆ بازرگانیكردن بە مەوادی خۆپارێزیەوە، سەرمایەدارانی سەر بە داعش لە توركیا خەریكی فرۆشتنی كەلوپەلن لە رێگای ئینتەرنێتەوە.

هاوكات داعش لە پێگەی سەرەكی پێشووی خۆیەوە لە سوریا پارەی رەوانەی دوبەی كردووە لە رێگای توركیاوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا