سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق وڵاتانی زلهێز دەخاتە ئامادەباشییەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی دووبارە دەرکەوتنەوەی رێکخراوی چەکداری داعش بەتایبەت لە عێراق، فەڕەنسا داوای لە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کرد کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.

لەوبارەیەوە جان یێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، تێبینیمان کردووە داعش جارێکی دیکە بە بەهێزی سەرهەڵدەداتەوە بەتایبەت لە عێراق.

باسی لەوەشکرد، ئەم دۆخە هانمان دەدات لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق داوا لە هاوپەیمانان بکەین کە ماوەیەکی زۆرە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجام نەداوە، جارێکی دیکە کۆبوونەوە بکەین لەپێناو پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەر لەوەی کۆشکی سپی بەجێبهێڵێت، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق بۆ دوو هەزار و 500 سەرباز کەمکردەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا