لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە رۆژئاوای کوردستان شانەیەکی داعش دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزوور بە هاوكاری هاوپەیمانان، ئۆپەڕاسیۆنێكی ئەنجامدا، لە ئۆپەڕاسیۆنەكەدا شانەیەكی داعش دەستگیركرا كە ژمارەیان22 كەسە.

بەشار ساعیب ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دێرەزوور رایگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە، شوێنی شانەكەی داعش ئاشكرا كراوە و دواتر دەست بە ئۆپەراسیۆن كراوە.

بەشار ساعیب وتی: كە ئەندامانی داعش خۆیان لە ماڵەكاندا شاردووەتەوە و هەر یەكەیان بەرپرسی بەشێك بوون.
وتیشی: زۆربەی چەتەكان كە دەستگیركراون، بەرپرسی تیرۆركردن، چاندنی مین و بەدەستهێنانی لۆجیستیكی داعش بوون.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئۆپەراسیۆنەكە بە بەشداری هاوپەیمانان و هێزەكانی دژە تیرۆر ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا