ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی شانەیەکی داعشی لە هەڵەبجە ڕاگەیاند

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، توانیویانە گروپێكی داعش لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیربكەن كە مەرامیان بوو لە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان “كردەوەی تیرۆرستی” ئەنجام بدەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لە ئەنجامی چاودێری و كۆكردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێكی سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان كە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی هەرێم تێكبدەن .

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، بەهاوكاری هێزەكانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، لەهەڵمەتێكی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێكی جیاجیای سەركەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەك لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچكەكانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێكی شارەزوور دەستگیركران و دەست بەسەر ژمارەیەك لە چەك و تەقەمەنیشدا گیرا كە پیلانیان دانابوو تا لە كردەوە تیرۆریستییەكانیاندا بەكاری بهێنن .

ئەوەشخراوەتەڕوو، لێرەوە بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی رووندەكەینەوە لەبەر سەلامەتی لێكۆڵینەوەكان و پاراستنی دۆسیەكە زانیارییەكانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەهێڵینەوە و لە داهاتوویەكی نزیكدا بە بەڵگەو دۆكۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شكستپێهێنانی تێكدانی ئارامی هەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەكەینەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا