بەرپرسێكی باڵای داعش دەستگیردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

رۆژی پێنجشەممە یەكێك لە سەركردەكانی “ویلایەتی باكوری بەغدای” داعش دەستگیركرا كە لە ناو داعشدا ژمارەیەك بەرپرسیارێتی هەبوە، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراقیش دەڵێت، ئەو سەركردەیەی داعش خەڵكی خۆكوژ و بەئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەكانی بۆ داعش ئامادەكردوە.

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، رایگەیاند: دوای چاودێركردن و لەسەر راسپاردەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان، دەزگای دژەتیرۆر یەكێك لەسەركردەكانی بەناو “ویلایەتی باكوری بەغدای” رێكخراوی داعشی دەستگیركرد.

باسی لەوەشكردووە، ئەو سەركردەیەی داعش ژمارەیەك بەرپرسیارێتی لە ناو رێكخراوەكەدا هەبوە و خەڵكی خۆكوژی بۆ داعش ئامادەكردوە، هەروەها سەرپەرشتی هێرشی بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان كردوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا