داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی كابوڵی گرتە ئەستۆ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی رۆژی یەكشەممەی نزیك مزگەوتێكی شاری كابوڵی پایتەختی ئەفغانستانی گرتە ئەستۆ كە پرسەی دایكی زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی تالیبانی تێدابوو.

رۆژی یەكشەممە لە نزیك مزگەوتی عەیدەجە لە كابوڵی پایتەختی ئەفغانستان 12 كەس كوژران و 30 كەسی دیكە برینداربوون، لە كاتێكدا پرسەی دایكی زەبیحوڵا موجاهید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لەو مزگەوتەدا بەڕێوەدەچوو.

داعش لەپێگەی خۆی لە تویتەر، بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە دەربڕی و رایگەیاندوە، لەلایەن هێزەكانیانەوە ئەو هێرشە ئەنجامدراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا