پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ناسنامەی ئەو كەسانە ئاشكرا دەكات كەتاوەرەكانی كارەبان لەعێراق تەقاندووەتەوەو ڕایدهگهیهنێت،ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەو رووداوانەدا دەستگیرکراون.
لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی تێوەگلاون لەتەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لەعێراق دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە و دەرکەوتووە ئەو کەسانە سەر بە داعشن و ئامانجیان لەو کارە نانەوەی ئاژاوە و ناسەقامگیریی عێراق بووە.
راشیگەیندووە، هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکان ئەو کەسانەیان رەوانەی دادگاکان کردووە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دۆسیەکانیان بدرێت.
پێشتر فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان رێوشوێنەکانی دەستپێکرد بۆ بنبڕکردنی تەقاندنەوەی بورجەکانی کارەبا لەناوچە جیاجیاکانی عێراق.