پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، به ئامانج گرتنى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و ته‌قینه‌وه له شوێنى میللى ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت ده‌ستێكى ئاراسته‌كراو هه‌یه بۆ تێكدانى ئارامى عێراق.
سه‌لیم شوشكه‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، شوێنى ته‌قینه‌وه‌كان، شوێنى مه‌ده‌نى و ناو بازاڕى میللى بووه، واته دام‌و ده‌زگاى ئه‌منى و باڵیۆزخانه‌ى وڵاتانى نه‌كردووه‌ته ئامانج، به پێچه‌وانه‌ى كرده‌وه و هێرشه‌كانى رابردوو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشى، تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و هێرشانه روون نییه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌ستێك له پشتى ئه‌وانه‌وه هه‌یه و ئاراسته كراون، چونكه هێزه توندڕه‌وه‌كان زیاتر له نزیك باره‌گا ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانى ئاسایش ته‌قینه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه زیاتر له‌وه ده‌چێت ده‌ستێك هه‌بێت بۆ تێكدانى بارودۆخى عێراق و جارێكى دیكه پشێوى دروست بكات.
ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌كانى رۆژى پێنج شه‌ممه كه زیاتر له 32 كوژراو و 110 بریندارى لێكه‌وته‌وه، دوابه‌دواى هاتنى وه‌زیرى به‌رگرى توركیا بۆ عێراق و بڕیارى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ده‌ستبه‌كاربوونى ئیداره‌ى نوێى ئه‌مریكایه، كه سێ رووداون به راى چاودێرانى سیاسى كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر پێشهات و رووداوه‌كان.