ئەنجامی خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا راگەیەندرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجامی كۆتایی خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا راگەیەندرا و رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنەكەدا 87.4% بووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی جمهوور بۆ پۆستی سەرۆككۆماری توركیا 49.52% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.

دوای ئەو كەمال كڵچدارئۆغڵو، كاندیدی هاوپەیمانیی میلـلەت 44.88% ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە. بەوەش هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانیوە 1+50 بەدەستبهێنن، بەوهۆیەوە هەڵبژاردنەكە دەچێتە خولی دووەم.

بڕیارە رۆژی 28ی ئایار خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە توركیا بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا