بافڵ جەلال تاڵەبانی و رەییان کلدانی لە دەباشان کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون کرد.
‏‎لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و هەرێم تاوتوێکران و جەخت لە هەماهەنگی و كاری هاوبەش كرایەوە لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا.
‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و بەردەوامی گفتوگۆكان كرد لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و كاركردن لەپێناو بووژاندنەوەی وڵات لە هەموو بوارە جیاوازەكان و وتی، دەبێت دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكان بێت و هەمووان بە ئاڕاستەی تێپەڕاندنی بەربەستەكان كار بكەین. بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و مێژوویی ئێمەیە ژیانێكی سەقامگیر بۆ هاوڵاتیانمان دەستەبەر بكەین.
‏‎سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم و پاراستنی مافی پێكهاتەكان، هەردوولا هاوڕابوون هەموو پێكهاتەكان نوێنەرایەتی راستەقینەی خۆیان بكەن و رێگەنەدرێت هیچ لایەنێك لەجیاتی ئەوان بڕیار بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا