وەزارەتی نەوت داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوت ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، 99 ملیۆن و 286 هەزار و 78 بەرمیل نەوت هەناردەكراوە كە تێكڕای داهاتەكەی گەیشتووەتە، هەشت ملیار و 270 ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا پشت بەستن بە ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڕ و داهاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی كانوونی دووەمی رابردوو بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیكڕای نەوتی هەناردەكراو لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا،99 ملیۆن و 286 هەزار و78 بەرمیل بووە كە تێكڕای داهاتەكەی گەیشتووەتە، هەشت ملیار و 270 ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش كردووە كە لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، 96 ملیۆن و 430 هەزار و 596 بەرمیل بووە و بڕی نەوتی هەناردەكراو لە كەركووك لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 545 هەزار و656 بەرمیل.

بەپێی راگەیەندراوەكە لە مانگی مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، رۆژانە تێكڕا سێ ملیۆن و 203 هەزار بەرمیل هەناردەكراوە.

ئەوەیش خراوەتەڕوو كە لە مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا، یەك بەرمیل نەوت تێكڕا بە 83 دۆلار و 24 سەنت فرۆشراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا